Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۶ تیر ۲۵, یکشنبه

ئیتر موزایدەی کوردستانی بوون و سەربەخۆیی لە کەس قبوڵ ناکەم!






ئیتر موزایدەی کوردستانی بوون و سەربەخۆیی لە کەس قبوڵ ناکەم!
قسەیەک بۆ دز!
نێوان ساڵانی 79 و دەسپێکی هەشتاکان کە لە رۆژهەڵات پێشمەرگە بووین و پێشمەرگایەتی لە ترۆپکی خۆی دابوو لە کۆی 8-10 ملیۆن عەشیمەتی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر زۆر بە زیادەوە بڵێم، ئێمەی پێشمەرگە بە دیمۆکرات و کۆمەڵەوە نەدەبووینە هەشت هەزار.

دواتر کە هاتمە باشور و یەکێتی تاقە هێزی مەیدانی پێشمەرگایەتی و نەبەردی بوو دیسان لە کۆی 4-5 ملیۆن عەشیمەتی باشور هەمووی پێشمەرگە نەدەگەیشتە حەوت هەزار. بەڵام بە رەقەم زیاتر لە 400000 جاش و موستەشارمان هەبوو!
ئیستا کە بیر دەکەمەوە ئەم یەکدوو رۆژە لەو هەموو جوامێرە کە سینگیان هێناوەتە پێش وبە عەیاری 24، بەردی کوردایەتی و سەربەخۆیی و زۆرتر موریدی بارزانی بوون لە سینگی خۆیان دەدەن و یەک پشو جنێو و بوختان و تەشهیر دەکەن ئەوکات لە کوێ بوون و لە کام بەرەی بەعسی و جاش و ئەنفاڵچیدا بوون، هەرچەند دەزانم کۆمەڵێک سەریان بەردابۆوە و عەلاقەی هیچیان نەبوو یان وەک پێشمەرگە لە ناو شارەکان لە رێکخستنەکاندا خەباتیان دەکرد. دیارە هیچم لە گەڵ ئەوانە نییە کە تەمەنیان کەمە و ئەوکات مناڵ بوون و یان لە دایک نەبوون، هەرچەند عورف دەبێژێ ئەوانیش دەبێ حورمەتی رێبوارانی کوردایەتی پێش خۆیان بگرن دەنا بە سپلە و پەروەردەی خراپ مێژوو لە سەریان دەنووسێت!

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر