Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۲, پنجشنبه

عارف باوەجانی: کۆمەڵە و دیموکرات نوێنەری گشتی نین و دەبێ راوێژ بە حیزبەکانی دیکەوە بکەن


عارف باوەجانی: کۆمەڵە و دیموکرات نوێنەری گشتی نین و دەبێ راوێژ بە حیزبەکانی دیکەوە بکەن

خۆرنیوز- حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران رێککەوتننامەیەکی هاوبەشیان بۆ هاوکاری نێوانیان ئیمزا کرد و بە پێی ئەو رێککەوتننامەیە، هەر دوو لا لە سەر ناساندنی کێشه‌کان و خواسته‌کانی گه‌لی کورد له‌ کوردستانی ئێران به‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و ده‌سته‌به‌ر کردنی پشتیوانیی سیاسی بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد لە ئێران هەوڵەکانیان یەک دەخەن.

خۆر نیوز بۆ هەڵسەنگاندنی لایەنە پۆزەتیڤ و بێگەتیڤەکانی ئەم رێککەوتنامەیەی نێوان حدکا و کۆمەڵەی شۆرشگێر رای کەسایەتییە سیاسییەکان لە پارت و لایەنەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان وەر دەگرێت و هەوڵ دەدا بە وردی تیشک بخاتە سەر ئاکامەکەی ئەو رێککەوتننامەیە لە ئیستا و داهاتوودا.
لە دەسپێکی ئەم تەوەرەدا بەریز “عارف باوەجانی” سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان، بەمشێوەیە بۆ خۆرنیوز دوا و وتی:

“سەرەتا من پیرۆزبایی لەم ٢ پارتەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم، کە سەردەمانێک تووشی شەری براکوژی و نەهامەتی بوون. ئیستا هاتوونەتە سەر ئەو قەناعەتە کە پێکەوە لە هاوپەیمانییەکدا لە سەر چەند خاڵی گرنگ هاورا بن. هەر جۆرە لێکنزیکبوونەوەیەکی لایەنە سیاسیەکان ئەگەر مەبەستی دڵسۆزی بۆ کوردستان بێت جێگەی خۆشحاڵیەوە پێشوازی لێدەکرێت.
هەر وەک بۆ خۆشیان ئاماژەیان پێکردوە کە ئەم هاوپەیمانییە تەنیا لە نێوان کۆمەڵەو دیمۆکراتە، نەک هاوپەیمانی نێوان حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەمانە مافی خۆیانە وەک ٢ حیزب خاوەنی رای هاوبەش وپێکەوە لە هاوپەیمانیەکدا بن، بەڵام وەک پرینسیپی سیاسی مافی ئەوەیان نییە بە نۆێنەرایەتی گشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆرو کۆبوونەوەکان لێدوان بدەن. بۆخۆشیان و هەموو کوردستان باش لەوە ئاگادارن کە رۆژهەڵاتی کوردستان ئیستا خاوەنی دەیان پارت و لایەنی سیاسییە. سەردەمی ئەوەش نەماوە کە حساب بۆ لایەنی دیکەی سیاسی نەکرێت. ئەو ٢ پارتە بەڕێزە پیویستە بۆ هەر جۆرە لێدوانێک کە پێوەندی بە گشت ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بێت ڕاوێژ بە پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن، هەروەک چۆن لە هەرێمی کوردستان لیژنەی دانووساندنی کوردستانیان لەگەڵ بەغدا لە هەموو حیزبەکان پێکهاتووە. ”
باوەجانی  لە درێژەی لێدوانەکەی رایگەیاند: ” دوا وتەشم ئەوەیە کە هیچ حیزبێک ئیستا خۆی بە قارەمانی گۆرەپانەکە نەبێنێت و پەلە نەکەن با لە هەڵبژاردنێکی ئازادی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەو مافەیان پێبدات، جا ئەو کات وەک زۆرینەو خاوەن دەسەڵات مافی خۆیانە پۆستی گرنگی رۆژهەڵات وەرگرن. ئیستا لە تاراوگە ئەوانیش خۆیان وەک پارتی و یەکێتی نەبینن کە خاوەنی دەنگی زۆرینەنن، چوون ئەمان لە ٢ هەڵبژاردنی کوردستاندا ئەو دەنگەیان بە دەستهێناوە”.
ئامادە کردنی؛ جەمال نەجاری

----------------------------

وێنەیەکی بڵاونەکراوەی مامە ریشە لە خۆرنیوز

خۆرنیوز- هاوڵاتییەکی رۆژهەلاتی کوردستان بۆ یەکەمجار وێنەیەکی بڵاونەکراوەی شەهیدی مامە ریشە لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک بلاو دەکاتەوە و وەک بەڵگەیەکی مێژووی و دیکۆمێنتی بۆ خۆرنیوزی دەنێرێت بە مەبەستی بڵاو بوونەوە.
کاوە مودەرسی خەڵکی بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ئیستا لە وڵاتی ئینگلیس ژیان بەسەر دەبات. کاوە مودەرسی سەبارەت بەو وێنەیە دەلێت: بۆ یەکەمجار ئەو وینەیەم لە ماڵی بەریز کاک ئەحمەد عەبدوڕەحمان تەوفیق سیوەیلی دیت کە وێنەیەکی نایاب و مێژووی بوو، کە لە رۆژی 22/9/1983 لە ناوچەی پڵنگان وێنەکە گیراوە لەو کاتە دا کە بەرێز کاک ئەحمەد عەبدورەحمان بۆ کاری تەشکیلاتی سەردانی ئەو ناوچەی کردووە و چاوی بە مامە ریشە کەوتووە. کاک ئەحمەد ئیستا دانیشتووی ولاتی ئینگلیسە لە شاری (wolverhamptona).
مامە ریشە یەکێک لە فەرماندە  و سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە و گەلێک داستانی ئازایەتی و قارەمانیەتی ئەو فەرماندەیە لای گەلی کوردستان تۆمار کراوە،
کاوە مودەرسی لە کۆتاییدا سپاسی خۆرنیوز دەکات کە ئەو وێنەیە بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە مێژوودا بمێنێتەوە.
بەریوەبەرایەتی خۆرنیوزیش سپاسی کاک کاوە و کاک ئەحمەد دەکا کە بۆ یەکەمجار ئەو وێنەیە لە ماڵپەڕی خۆرنیوز بلاو دەبێتەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر