Pages

Subscribe:

Ads 468x60px

۱۳۹۱ شهریور ۵, یکشنبه

رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ بان کی کۆن، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها وڵاتانی ناهاوپەیمان، خوازیاری سەرنجدان بە بارودۆخی مافى مرۆڤ لە ئێران بوو.


رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ بان کی کۆن، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها وڵاتانی ناهاوپەیمان، خوازیاری سەرنجدان بە بارودۆخی مافى مرۆڤ لە ئێران بوو. 

لەو نامەیەدا کە رۆژی شەممە روو بە بان کی مۆن نووسراوە، باس لە ئیعدامە بەربڵاوەکان لە ئێران، بەتایبەت ئیعدامی لاوان و زیندانیانی سیاسی، ئەشکەنجەی فیزیکی و رۆحی، نایەکسانی نێوان ژنان و پیاوان، پێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و پێشێل کردنی مافی کەمایەتییە نەتەوەیی و ئایینییەکان کراوە. 

لە درێژەی نامەکەدا هاتووە، نیوەی دانیشتوانی ئێران لە نەتەوە پەراوێز خراو و کەمایەتییە نەتەوەیی و زمانییەکان پێکهاتووە و یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی رەسمی سەرجەم مافەکانی پێشێل کردوون. 

رێکخراوی بەرگریی لە مافی کوردستان لەو نامەیەدا ئاماژەی بەوە داوە کە نەتەوەی کورد بەپێی رێژەی دانیشتوان سێیەمین نەتەوەی ئێرانە، بەڵام ئەمە لە حاڵێک دایە بوون و شوناسی فەرهەنگی و زمانی ئەو خەڵکە لە بەرەبەری لەناوچوون دایە.

ئەو نەتەوە ساڵانێکە زۆڵم و زۆری دەکرێتە سەر و لە سەرجەم مافەکانی بێ بەش کراوە و ئیزنی بەشداری لە بەڕێوە بردنی وڵاتی پێنەدراوە و حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی کورد ئیزنی چالاکیی ئاشکرایان پێ‌ نادرێت.

لەونامەیەدا هەروەها ئاماژە بەو کراوە کە هەر ئێستا "دەیان کەس" لە زیندانیانی کورد لەگەل مەترسی سزای ئیعدام یان جێبەجێ كردنی سزای ئیعدام بەرەوڕوون یان ژمارەیەکیان بە تۆمەتی بێ بنەما و ناڕەوا، بە زیندانی درێژ ماوە مەحکووم کراون.

لە نامەکەدا داوا لە سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، خەڵکی کوردستان و لایەنگرانی مافی مرۆڤی کوردستان چاوەڕوانیی ئەوەیان هەیە کە کۆڕی گشتیی و ناوەندەکانی مافی رۆڤ بارودۆخی نالەباری مافی مرۆڤ لە ئێران بە تایبەت کەمایەتییە نەتەوەیی و ئاینییەکان لەبەرچاو بگرن و چاوەڕوانی ئەوە لە ئێوە دەکرێ‌ کە پێش بە سەرکوتی خەڵکی کورد
و نەتەوەکانی دیکە بگیرێ‌.

----------------------------------



زه‌ینه‌ب بایزیدی و دۆخی ناله‌باری به‌ندی ژنانی زیندانی مه‌راغه‌
به‌ندی ژنان (نسوان)ی زیندانی شاری مه‌راغه‌ ته‌نیا یه‌ك ژوور و داڵانێكی بچووكی هه‌یه‌ و زیاتر له‌ ٣٠ زیندانیی ژنیشی تێدا راگیراوه‌. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كوردپا، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ زیندانی مه‌راغه‌، دۆخی به‌ندی ژنانی ئه‌و زیندانه‌ی زۆر نابه‌جێ‌ وه‌سف كردووه‌. زه‌ینه‌ب بایزیدی یه‌كێك له‌ چالاكانی مافه‌كانی ژنانیش له‌ حاڵی
حازردا له‌و به‌نده‌ راگیراوه‌ و ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات. ریژه‌ی زیندانیانی ژنی ئه‌و به‌نده‌ ١٥ هه‌تا ٣٠ كه‌سه‌، به‌ڵام تاقه‌ ژووری ئه‌و به‌نده‌ ته‌نیا جێگای ٧ هه‌تا ٨ كه‌س ده‌بێته‌وه‌، شوێنی ته‌نگه‌به‌ر و به‌رته‌سكی به‌ندی ژنان، بۆته‌ هۆی دروست بوونی كه‌ش و دۆخێكی ره‌وانیی نابه‌جێ‌ بۆ به‌ندییه‌كان. نه‌بوونی پێداویستیی سه‌ره‌تایی وه‌كوو، سرویسی پاك و خاوێنی شیاو، شوێنی شیاو بۆ پشوودان، خراپیی غه‌زا و خۆراكی زیندانیانی زیندانی مه‌راغه‌، ژیانی زیندانیانی ژنی ئه‌و زیندانه‌ی زۆر دژوار و ئاسته‌نگ كردووه‌. زه‌ینه‌ب بایزیدی پاش تێپه‌رِاندنی چوار ساڵ حوكمی ته‌عزیری بۆ په‌روه‌نده‌یه‌ك، بۆ دووه‌م جار و له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا بۆ تێپه‌رِاندنی 

٦
مانگ حوكمی ته‌عزیری بۆ دووه‌مین جار له‌ زیندانی زه‌نجانه‌وه‌ بۆ زیندانی مه‌راغه‌ راگوێزراوه‌.
-------------------------------------------

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر